بانۆ محێدین لێـپـرسـراوی دارایی یانه‌ی گه‌نجانی کوردی ئه‌مه‌ریکا - لقی واشـنتن له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان شــایان پاشـا ده‌ڵێت ئه‌م یانه‌یه له سـاڵی 2002 دا له ویلایه‌تی جۆرجیاوه دامه‌زراوه، وه به‌هۆی زۆری ژماره‌ی گه‌نجانی کورد له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ورده ورده ئه‌م ڕێـکخراوه ته‌شه‌نه‌ی کردووه، هه‌ر بۆیه له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2008 دا له واشـنتنی پایته‌خت لقمان کرده‌وه که له 25 ئه‌ندام پـێـکهاتوون.
پاشـان خاتوو بانۆ ده‌ڵێت ئه‌م یانه‌یه به مه‌به‌سـتی به‌دیهێنانی ئامانجی لاوانی کورد دامه‌زراوه و هه‌روه‌ها بۆ هێشـتنه‌وه‌ی داب و نه‌ریتی کورده‌واری خۆمان.
دواتر باس له چالاکیـیه‌کی یانه‌که‌یان ده‌کات، ئه‌ویش سـازکردنی ئاهه‌نگێـک به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه له سه‌یرانگایه‌کی ویلایه‌تی ڤێرجینیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕێکه‌وتی 22 ی مانگی سێ، وه تیایدا ژماره‌یه‌ک سـروود و گۆرانی کوردی گوترانه‌وه و ئاگری نه‌ورۆزیشی لێ‌کرایه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.
بۆ زیاتر ناسینی ئه‌م یانه‌یه ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه‌که‌یان بکه‌ن www.kurdishyouthclub.com