سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکی باراک ئۆباما داکۆکی له بڕیاری خۆی بۆ داخسـتنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی کرد، ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی توندی نایه‌وه به گومانی چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ زیندانیـیان.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکی تۆمرکراودا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی "60 Minutes" ی که‌ناڵی CBS ی ئه‌مه‌ریکی که بڕیاره شه‌وی یه‌کشه‌ممه به‌خش بکرێت، به‌ڕێز ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له چۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ده‌سـتگیرکراوان له سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشـوو جۆرج ده‌بلیۆ بوش‌دا گرت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی سـیاسه‌تی ده‌سـتگیرکردنی بێ سـنوور و ناڕوونی سه‌رۆک بوش " ناکرێت هه‌روا قبوڵ بکرێت،" چونکه بووه مایه‌ی دروسـتبوونی هه‌ستێـکی دژ به ئه‌مه‌ریکایی‌یه‌کان به‌بێ ئه‌وه‌ی باری ئاسایشی ئه‌مه‌ریکا باشـتر بکات.
هه‌روه‌ها باراک ئۆباما به توندی وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کانی ئه‌م دوایـیه‌ی دیـک چه‌ینی جێـگری پـێشـووی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای دایه‌وه، ئه‌وه‌ی گوتبووی بڕیاره ئاسایشـیـیه نیشـتیمانیـیه‌کانی به‌ڕێز ئۆباما، له‌وانه داخسـتنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ به‌ی، ده‌بنه مایه‌ی زیادبوونی مه‌ترسی ڕوودانی هێرشێـکی دیکه‌ی تێرۆریسـتی له دژی ئه‌مه‌ریکا.