شه‌ش سـاڵ به‌سه‌ر داگیرکردنی عێراق له لایه‌ن ئه‌مریکاوه تێـپه‌ڕده‌بێت. ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام حسێن گرنگترین و دیارترین ڕووداو بوو.
پاشـان پـرۆسه‌ی سـیاسی و دیموکراتی به هه‌ڵـبژاردن و داڕشـتنی ده‌سـتورێـکی نوێ ده‌سـتپـێـکرد، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا کوشـتنکاری و توندوتیژی کاری کرده سه‌ر هه‌موو بواره‌کانی ژیان له‌و وڵاته‌دا.
ئێسـتا و له پاش شه‌ش سـاڵ عێراق له چ قۆناغێـکدایه؟ .. ئه‌رێ ئه‌و وڵاته‌یه که له ئاسـتی هیوا و داخوازی عێراقیـیه‌کاندابێت؟.. ئه‌رێ عێراق بۆته نموونه‌ی دیموکراسی له هه‌رێمه‌که‌دا هه‌روه‌ک چۆن سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مریکا جۆرج بوش باس لێوه ده‌کرد؟
ئه‌مانه ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوون كه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ میوانداری ده‌كرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه بوون:
جه‌مال یوسف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان.
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری، مامۆسـتای زانکۆی دهۆک.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 51:36 خوله‌كه.