ڕۆژی 16 ی ئازاری سـاڵی 1988 جه‌نگی ئێران و عێراق له‌و سـاڵه‌یدا له به‌رزترین ئاسـتی کوشـنده‌یـیدا بوو. شـاری هه‌ڵه‌بجه‌ی عێراقی نزیک سـنووری ئێران پـێـشه‌وه‌ی به‌ره‌کانی ئه‌و جه‌نگه بوو. بۆمبارانێـکی ئاسـمانی و تۆپـخانه‌یی ئه‌و شـاره 50 هه‌زار هاوڵاتیـیه‌ی هه‌ژاند و دانیشـتوانه‌که‌ی ناچارکرد خۆیان له ژێر زه‌میندا قایم بکه‌ن. کاتێـک ئێواره باڵی به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا کێشـا، هه‌لیکۆپـته‌ر و فڕۆکه‌ی جه‌نگی عێراقی بۆمبی کیمیاویـیان به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا باران. هاوڵاتی نوری حه‌مه عه‌لی زیندووماوی کیمیابارانه‌که یاده‌وه‌ری سـامناکی دوای بۆمبارانه‌که ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت:
" زۆرینه‌یه‌ک له ژنان و منداڵان ده‌سـتیان به گیاندان کرد، هه‌وری ئاکامی بۆمبی کیمیاوی نیشـتبووه سه‌ر زه‌وی، هه‌ورێـکی چڕ و خه‌ست بوو. منداڵان و هه‌روه‌ها که‌سـانی به ته‌مه‌نیش له‌سه‌ر لێـواری جاده‌که به‌جێـهێڵدرابوون. ئه‌و که‌سـانه ڕایان ده‌کرد و پاشـان له هه‌ناسه‌دان ده‌که‌وتن و گیانیان ده‌سـپارد."
نزیکه‌ی 5 هه‌زار له پـیاوان و ژنان و هه‌روه‌ها منداڵانی کورد له‌و هێرشه‌ی ڕژێمی سه‌دام حسێندا کوژران. هاوکات له کیمیابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه‌دا نزیکه‌ی 10 هه‌زار که‌سی ئه‌و شـاره دووچاری برینداری هه‌تا هه‌تایی بوون و هه‌روه‌ها نابینا بوون و به خراپی ڕوخسـاریان شـێوێنرا. کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه خۆراک و سه‌رچاوه ئاویـیه‌کانی شـاره‌که‌ی ژه‌هراوی کرد. پـسـپـۆڕانی ته‌ندروسـتی به‌ڵـگه‌نامه‌یان نووسـیوه و تیایدا ده‌ڵێن زیندووماوانی ئاکامی کیمیابارانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به‌هۆی زیادبوونی ئاسـتی شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن و نه‌خۆشـیـیه‌کانی کۆئه‌ندامی هه‌ناسه و هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی منداڵ له‌بارچوون و نه‌زۆکی ژنان ده‌ناڵێنن.
کیمیابارانی شـاری هه‌ڵه‌بجه نه لادان و نه کاردانه‌وه‌یه‌کی بێ ئومێدی ڕژێمی عێراقی بوو، ئه‌وه‌ی له جه‌نگێـکی به بنبه‌ست گه‌یشـتوودا چه‌قیبوو، به‌ڵـکو کیمیابارانه‌که به‌شـێـک بوو له هه‌ڵمه‌تی به مه‌به‌سـتی ناسراو به ئه‌نفال، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حسێن بۆ مه‌به‌ستی کوشـتن و ئاواره‌کردنی هاوڵاتیـیانی باکوری عێراقی زۆرینه کورد نشین پـیاده‌کرا.
ئه‌و لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌ی له لایه‌ن گرووپی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ له سـاڵی 1994 دا بڵاوکرایه‌وه گه‌یشـته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی شـاڵاوی ئه‌نفال کوژرانی به لای که‌م 50 هه‌زار و ڕه‌نگه 100 هه‌زار که‌سی لێـکه‌وتبێته‌وه. کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و هه‌روه‌ها شـاڵاوی ئه‌نفال پـێـکه‌وه وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌یه‌کی کوشـنده‌ی ترس و قێزه‌وه‌نن ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتێـکی ڕقاوی و سـته‌مکار به مرۆڤی بگه‌یه‌نێت. ئینجا هه‌ر بۆیه نابێت جیهان هه‌رگیز ئه‌وه‌ی له یاد بچێت.