له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له شـاری که‌رکوک زنجیره‌یه‌ک کۆبوونه‌وه له نێوان کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌و شـاره و به‌رپـرسـانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق و هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی لایه‌نه سـیاسیـیه‌کانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو. هاوکات شـاندێـکی په‌رله‌مانی عێراقیش بۆ ئاگاداربوون له ڕاسـتیـیه‌کان سه‌ردانی شـاره‌که‌یان کردووه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارانمان به‌ڵێن سـاڵح و ده‌خیلی شه‌ممۆ له میانه‌ی به‌رنامه‌کاندا گفتوگۆیه‌کی ڕاسـته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌حمان مسـته‌فا پارێزگاری که‌رکوک کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:14 خوله‌كه.