شه‌وی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕێـکه‌وتی 15 ی یه‌کی 2009 وه هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ئێران په‌لاماری ماڵی نووسه‌ری کورد عه‌باس جه‌لیلیان‌یان له ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا له کرماشان دا.
کاتێـک باوکه نابیناکه‌ی لێـیان ده‌پـرسێت ئێوه کێن، به شێوازێـکی زۆر نامرۆڤانه له‌گه‌ڵیدا ده‌جوڵێنه‌وه و ده‌ست به پـشکنینی ماڵه‌که ده‌که‌ن و پاشـان عه‌باس جه‌لیلیان و کۆمپـیوته‌ره‌که‌ی و چه‌ند نووسـراوێـکی له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن.
جێی ئاماژه پـێـکردنه عه‌باس جه‌لیلیان چه‌ندین کتێبی به چاپ گه‌یاندووه، له‌وانه ڕه‌نگنامه، زه‌رینه و سیمینه، فه‌رهه‌نگی باشور (کوردی- فارسی). هه‌روه‌ها چه‌ندین بابه‌تی به هه‌ردوو زمانی کوردی و فارسی بڵاوکردۆته‌وه.
بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر گرتنی عه‌باس جه‌لیلیان و هه‌موو ئه‌و ڕۆشنبیره کوردانه‌ی له ئێران‌دا ده‌ستگیرده‌کرێن هاوکارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس جه‌لیل ئازادی‌خوا کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 11:26 خوله‌كه.