دوای ده‌ست‌به‌کاربوونی سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما، رێبازی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گۆرانکاری به‌خۆیه‌وه دیوه. سه‌رۆک ئۆباما له وتاری ده‌ستپێکردنی ڕێوڕه‌سمی سه‌رۆکایه‌تی رایگه‌یاند که ئه‌مریکا ده‌ستی بۆ ولاتانی جیهانی ئیسلامی درێژ ده‌کات.له ڕۆشنایی ئه‌مه‌دا شاندێکی کونگرسی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی سیناتۆری دیموکرات بن کاردن سه‌ردانی سوریا کرد و له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی سوری کۆبوونه‌وه.له وتوێژیکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سناتۆر بێن کاردن ده‌ڵێت دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک ئۆباما ئێستا ده‌رفه‌تی پـێشـه‌وه‌بردنی په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و دیمه‌شق هه‌یه. به‌ڕێز بێن کاردن هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمیسۆنی هلسنکی ئه‌مریکایه بۆ چاودێری‌کردنی مافی مرۆڤ.سیناتۆر کاردن هه‌روه‌ها گوتیشی کۆمیسـۆنی هلسنکی زۆر گرنگی ده‌داته کێشه‌ی که‌مایه‌تی کورد له سوریا. کورد له‌و هه‌رێمه که‌مایه‌تین و له ده‌رفه‌تی ژیان له سوریا بێ‌به‌ش‌کراون.له‌به‌ر ئه‌وه کۆمیسیۆنی هلسنکی گرنگیـیه‌کی تایبه‌ت به پـرسی کورد له‌و وڵاته ده‌دات.
هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی ڕاپـۆرتێـکی له‌سه‌ر ڕۆشـنایی قسه‌کانی به‌ڕێز بن کاردن ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.