دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه کۆریای باکور هۆشـیاری دا و گوتی ئه‌و ناتوانێت پاراسـتنی سه‌لامه‌تی ئه‌و فڕۆکانه‌ی دێنه ناو ئاسـمانی کۆریای باشور بـپارێزێت هه‌ر بۆیه حکومه‌تی کۆریای باشور وا داوا له هێڵه‌کانی ئاسـمانی ده‌کات ڕێـڕه‌وی فڕینی خۆیان بگۆڕن.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رپـرس له سه‌لامه‌تی گه‌شـتی ئاسـمانی سـڤیل داوایان له هێـڵه‌کانی ئاسـمانی کردووه له نزیـک کۆریای باکوره‌وه تێـنه‌په‌ڕن، ئه‌م داوایه‌ش له نیوه شه‌وی شـه‌ممه ده‌سـتپـێده‌کات.
هه‌نووکه 2 هێڵی ئاسـمانی ناسـراو به هێڵی ئاسـمانی کۆریا و ئه‌یژیانا ڕێـڕه‌وی فڕینی خۆیان گۆڕیوه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه کۆریای باکور ده‌ڵێت له‌به‌ر مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شی ئه‌مریکا و کۆریای باشور هه‌ر بۆیه پـیونگیانگ ناتوانێت سه‌لامه‌تی گه‌شـتی ئاسـمانی سـڤیل بـپارێزێت و مسـۆگه‌ری بکات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆریای باکور هۆشـیاری داوه و ده‌ڵێت ئه‌و مانۆڕه سه‌ربازیـیه هاوبه‌شه‌ی ئه‌مریکا و کۆریای باشور که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌سـتپـێـبکات ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی جه‌نگ.
هاوکات میدیای ده‌وڵه‌تی کۆریای باکور وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌خۆ ئاماده‌کاری بۆ داگیرکردنی ئه‌و وڵاته کۆمۆنیسـته تۆمه‌تبار ده‌کات.
واشـنتن و سـیئۆل ده‌ڵێن له مانۆڕه له‌شـکریـیه هاوبه‌شه‌که‌ی نێوانیاندا که به ده‌یان هه‌زار سه‌رباز به‌شـداری ده‌که‌ن ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی به‌رگریـیه. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆریای باشور ده‌ڵێت هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر گه‌شـتی ئاسـمانی سـڤیل کارێـکی نامرۆڤانه و هیچ پاسـاوێـکی نیـیه.