عومه‌ر ئه‌لبه‌شیری سه‌رۆکی سـودان بڕیارێـکی دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ده‌سـتگیرکردنی به تۆمه‌تی تاوانه‌کانی شه‌ڕ و دژ مرۆڤایه‌تی له دارفور ڕه‌تکرده‌وه.
له یه‌که‌مین تێبینییه‌کانیدا له‌وه‌ته‌ی دادگاکه‌ی بنکه له لاهای فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی به‌ڕێز ئه‌لبه‌شیری ده‌رکردووه، ناوبراو به کۆبوونه‌وه‌ی سـیاسه‌تمه‌داره باڵاکانی ڕاگه‌یاند سودان سـووره له‌سه‌ر ههڵـوێـسـتهکهی، به‌ڵام بهرپـرسـیارانه کار ده‌کات له دژ ئه‌وانه‌ی هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی ده‌که‌ن.
له دوایـیدا وتارێـکی بۆ هه‌زاره‌ها له پـشـتیوانکه‌رانی له خه‌رتوم ڕاگه‌یاند که دژ به بڕیاری دادگای تاوانه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی خۆپـیشـاندانیان ده‌کرد.
دادپـرسـانی دادگا دوێنی چوارشه‌ممه به‌ڕێز بهشـیریان به تۆمه‌تی جینۆسـاید تاوانبارکرد به گوێره‌ی دادوه‌ره گشـتیـیه‌کان، وه بۆیان ڕوون بۆوه که به‌ڵـگه‌ی ئه‌وتۆیان به دهسـتهوهیه بۆ ده‌سـتگیرکردنی سه‌باره‌ت به تۆمه‌ته‌کانی کوشـتن، ئه‌شـکه‌نجه‌دان، ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر نامووس، له‌ناوبردن و تۆمه‌ته‌کانی دیکه‌دا.
سودان وه‌ڵامی دایه‌وه به ده‌رکردنی 10 ڕێـکخراوی خێرخوازانی بیانی که بریتیبوون له ئۆکسفام، پـزیشـکهکانی بێ سـنوور ڕێـکخراوی CARE و منداڵپارێزی.
به‌ڕێز ئه‌لبه‌شیر گوتی ڕێـکخراوه‌کان که‌ره‌سـته‌ی کۆنۆلیزمێـکی نوێن، که ده‌یه‌وێت سـودان کۆنتڕۆڵ بکات.