وین ژیاباو سه‌رۆک وه‌زیرانی چین ڕایگه‌یاند سه‌ره‌ڕای به‌ره‌نگاریـیه‌کانی قه‌یرانی دارایی جیهانی دڵنیایه ئابووری چین بتوانێت به ڕێژه‌ی له سه‌دا هه‌شت له ئه‌مسـاڵدا گه‌ش و نما بکات.
له وتارێـکیدا له ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی نیشـتیمانی گه‌ڵ یاسادانه‌ری باڵای چین به‌ڕێز وین گوتی ئابووری باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر ڕێبازی ڕاست و ڕێـنمایی گونجاو بگیرێته‌به‌ر.
به‌ڕێز وین باسی له ورده‌کاری پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری چینی بڕی 585 ملیار دۆلار کرد، که به زۆری بۆ پـرۆژه‌کانی ژێرخانی وڵات به‌کاردێت و له مانگی یانزه‌ی سـاڵی پاره‌وه ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها باسی له ورده‌کاری زیاتری به‌رنامه‌ی 125 ملیار دۆلاری ڕیفۆرمسـازی سـیسـتمی خزمه‌تی ته‌ندروسـتیشی کرد.
گوتیشی سه‌قامگیری کۆمه‌ڵایه‌تی نیگه‌رانیـیه‌کی گه‌وره‌ی حکومه‌ته و سـاڵی 2009 ده‌بێته سه‌خترین سـاڵ بۆ گه‌شه‌دانی ئابووری چین له‌وه‌ته‌ی سه‌ده‌ی 21 هه‌مین ده‌سـتی‌پـێـکردووه.