وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خانم هێله‌ری کلنتن ڕایگه‌یاند پـلانی ئیسرائیل بۆ ڕووخاندنی ماڵ و خانووی فه‌له‌سـتینیـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم پـلانێـکی نابه‌جێـیه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له که‌ناری ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس خانم کلنتن گوتی ئه‌و کێشه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیل باس ده‌کات.
له میانه‌ی کۆنفرانسـێـکی ڕۆژنامه‌گه‌ری هاوبه‌شـدا پـرسـیار ئاڕاسـته‌ی به‌ڕێز عه‌باس کرا سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ئێران له وتووێـژه‌کانی چاره‌سه‌کردنی گرفته‌کانی نێوان حکومه‌ته‌که‌ی و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ڕکه‌به‌ری بنکه له غه‌ززه.
له وه‌ڵامدا به‌ڕێز عه‌باس نکوڵی له ڕۆڵی ئێران کرد و گوتی پـێویسـته تاران چاره‌سه‌ری کێشـه‌کانی خۆیان بکه‌ن و ده‌سـت نه‌خه‌نه کاروباری فه‌له‌سـتینه‌وه که وه‌کو خۆی ده‌ڵێت به مه‌به‌سـتی ته‌فره‌کردنی نێوان فه‌له‌سـتینیـیه‌کان ده‌کرێت.
پـێشـووتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه خانم کلنتن له‌گه‌ڵ سـه‌لام فه‌یازی سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌له‌سـتین له که‌ناری ڕۆژئاوا کۆبوونه‌وه‌ی سـازدا وه‌کو به‌شـێـک له گه‌شـتێـک به هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا.