به‌پـێی هه‌واڵه‌کان ستیفان دیمسـتۆرای نێونه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ عێراق له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوودا ڕاپـۆرتێـکی نوێ پـێشـکه‌ش ده‌کات.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر محه‌مه‌د ئیحسـان وه‌زیری ناوچه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ڕوون نیـیه ئایا دیمسـتۆرا ڕاپـۆرته‌که‌ی له‌و کاته‌دا پـێشـکه‌ش ده‌کات یان نا، ده‌شـڵێت ئه‌گه‌ر بارودۆخی سـیاسی گونجاو نه‌بێت باوه‌ڕ ناکه‌م ئاشـکرای بکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:43 خوله‌كه.