وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ڵێت ڕۆژنامه‌وانێـکی ئه‌مریکی که له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له ئێران گیراوه کاری نایاسایی کردووه چونکه به‌رده‌وام بووه له کارکردن له ناو ئێران‌دا پاش ئه‌وه‌ی حکومه‌ت متمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی لێ‌سه‌ندۆته‌وه.
حه‌سه‌ن قه‌شـقه‌وی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران باسی له هیچ وه‌رده‌کاریـیه‌ک نه‌کرد بۆچی له سـاڵی 2006 وه ئه‌و متمانه‌ی ڕۆژنامه‌وانیـیه له ڕۆکسـانه سـابیری سه‌نراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه ئازاده ته‌مه‌ن 31 سـاڵه دره‌نگانێـکی مانگی یه‌ک گیراوه و له سه‌ره‌تای مانگی دووه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیـیه‌کی به که‌سـوکاره‌وه نه‌ماوه.
باوکی ڕۆکسـانه ده‌ڵێت کچه‌که‌ی له ڕۆژی 10 ی دوودا و له په‌یوه‌ندیـیه‌کی ته‌له‌فونی کورت‌خایه‌ندا پـێی گوتووه به‌هۆی کڕینی بتـڵـێـک شه‌رابه‌وه ده‌ستگیرکراوه. له ئێران کڕین و فرۆشـتنی ئه‌لکوهول قه‌ده‌غه‌یه.
کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانیش به هیچ شـێوه‌یه‌ک باسـیان له ورده‌کاری کێشه‌که‌ی ڕۆکسـانه سـابیری نه‌کردووه.