ڕێبه‌رانی عێراقی پـێشـوازی له به‌رنامه‌ی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق تا کۆتایی مانگی هه‌شـتی سـاڵی 2010 ده‌که‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی گوتی هێزه ئاسـایشیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه که ئه‌وان ئاماده‌ن ئاسایشی وڵاته‌که‌یان بگرنه ده‌ست.
ئه‌و له ڕۆژی شه‌ممه گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆکه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته چه‌ک و که‌ره‌سـته‌ی تری له‌شـکری زیاتر بدرێت به هێزه‌کانی عێراقی.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز مالیکی ئاگادار کرده‌وه سه‌باره‌ت به پـلانی کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق.