سه‌رۆک وه‌زیری پـێشـووی به‌ریتانیا تۆنی بلێر له که‌رتی غه‌ززه‌یه بۆ وتووێـژ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ئاشـتبوونه‌وه به‌ر له کۆنفرانسی پاره به‌خشین بۆ فه‌له‌ستینیـیه‌کان له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
نوێنه‌رانی به‌ڕێز بلێر ده‌ڵێن چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵـگادا کۆبـبێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی حه‌ماسـدا کۆنابێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز بلێر بۆ که‌رتی غه‌ززه یه‌که‌م سه‌ردانێتی له‌و ده‌مه‌وه‌ی بووه به نوێنه‌ری چوار لایه‌نه بۆ ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ئه‌و گرووپه که بریتیـیه له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، یه‌کێتی ئه‌وروپا، ڕووسیا و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له ڕۆژی دووشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخ له میسر کۆبـبنه‌وه.
ئه‌و کۆنفرانسه به مه‌به‌سـتی کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌یه بۆ بیناکردنه‌وه‌ی که‌رتی غه‌ززه.
له ڕۆژی شه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا گوتی هه‌ر پاره‌یه‌کی که کۆکرابێته‌وه ده‌درێت به‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی فه‌تح‌دایه.