چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به‌رده‌وامن له گرتن و هه‌راسـان‌کردنی پـیاوان و ژنانی که‌مایه‌تی کورد نه‌ژاده‌کان له ئێران‌دا. به‌پـێی ڕێـکخراوی کوردسـتان بۆ مافه‌کانی مرۆڤ که ڕێـکخراوێـکی سه‌ربه‌خۆی بواری مافه‌کانی مرۆڤه زیاتر له 100 نووسه‌ری وێژه‌یی و فه‌رهه‌نگی و چالاکه‌کانی مافه سـیڤیلیـیه‌کان له کرماشـان و ئیلام، نامه‌یه‌کی داواکاریـیان خسـتۆته به‌رده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی و تیایدا داوای ئازادکردنی مه‌هدی حامیدی و عه‌باس جه‌لیلیان ده‌که‌ن له زیندان.
مه‌هدی حامیدی ئه‌فسه‌رێـکی هێزی ئاسـمانی ئێرانیـیه و هه‌روه‌ها خه‌باتکارێـکی مافه فه‌رهه‌نگیـیه‌کانی کورده، بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌که به‌بێ گوناهبارکردن له لایه‌ن ده‌زگا ئاسـایشیـیه‌کانی ئێرانه‌وه گیراوه. داکۆکی‌کاران له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن عه‌باس جه‌لیلیان که نووسه‌ر و پـسپۆرێـکی زمانه‌وانی ناسراوه، له گرتووخانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی ئێرانیـیه‌وه هێـڵراوه‌ته‌وه، نه که‌س ده‌توانێت په‌یوه‌ندی پـێوه بکات و نه ده‌شـتوانێت په‌یوه‌ندی به که‌سه‌وه بکات.
ئه‌وانه‌ی ئه‌و نامه‌ی داواکاریـیه‌یان واژۆ کردووه ئاماژه‌یان به‌وه کردووه " دژی ده‌سـتگیرکردنی مه‌هدی حامیدی و عه‌باس جه‌لیلیانین و هه‌روه‌ها پـشـتیوانی له هه‌وڵه فه‌رهه‌نگی و وێژه‌یی‌یه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی کولتور و زمانی کوردی له باشوری کوردسـتانه‌وه، وه به تایبه‌تیش کاره‌کانی جه‌لیلیان که ژماره‌یه‌ک په‌رتووکی بڵاوکردۆته‌وه. هه‌روه‌ها داوای ده‌سـتبه‌جێ ئازادکردنیشـیان کراوه."
ڕێـکخراوی ئه‌منسـتی ئنته‌ر ناشـناڵ واته لێـبووردنی گشـتی له ڕاپـۆرتی ئه‌م دوایـیه‌یدا له‌سه‌ر مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر چۆنێتی ڕه‌فتارکردن له‌گه‌ڵ گیراوه کورد نه‌ژاده‌کانی وه‌ک ڕووناک سه‌فه‌رزاده، که به ماوه‌یه‌کی که‌م پاش دابه‌شـکردنی به‌یانـنامه‌یه‌ک و کۆکردنه‌وه‌ی واژۆ بۆ هه‌ڵـمه‌تی یه‌کسـانی ده‌سـتگیرکراوه. ڕووناک سه‌فه‌رزاده بۆ زیاتر له 15 مانگه له زیندانه.
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، مامۆسـتایه‌کی کورد نه‌ژاده و یه‌کێکیشه له داکۆکی‌کاران له مافه‌کانی مرۆڤ، سـزای مردنی دراوه به‌سه‌ردا به گوناهی ئه‌وه‌ی به تاوانه‌کان" دژ به ئاسایشی نیشـتیمانی" ناودێر ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌و تاوانه‌یه خه‌ڵـکی وه‌ک به‌ڕێز که‌مانگه‌ری له‌سه‌ر زیندانی ده‌کرێت، واته ئه‌وانه‌ی به شـێوه‌یه‌کی ئاشـتیخوازانه سـیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕه‌ت‌ده‌که‌نه‌وه.
له مانگی یه‌کی سـاڵی 2009 دا ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند خه‌ڵاتی هێڵمه‌ن/ هامێنت گرانت که تایبه‌ته بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی سه‌رکوت کراون ده‌درێته خه‌باتکاری مافه‌کانی مرۆڤ سـادق که‌بودوه‌ند که کوردێـکی ئێرانه.
به‌ڕێز که‌بودوه‌ند 10 سـاڵ زیندانی کرانی دراوه به‌سه‌ردا به‌هۆی نووسـینه‌کانیـیه‌وه و هه‌روه‌هاش ده‌نگ وایه پـێویسـتی به چاره‌سه‌رکردنی ده‌سـتبه‌جێی ته‌ندروسـتی هه‌یه.
به گوناهبارکردن و تاوانبارکردنی جودابیران، حکومه‌تی ئێران ناڕه‌زایی له نێو که‌مایه‌تیـیه نه‌ژادی و ئاینیـیه‌کاندا زیاد ده‌کات و به‌هه‌مان شـێوه‌ش له نێو زۆرێـک له‌و ئێرانیـیانه‌ی ده‌یانه‌وێت حکومه‌ته‌که‌یان ڕێز بۆ مافه‌کانی هه‌موو ووڵاتیانی ئێرانی دابنێت. وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له حکومه‌تی ئێران ده‌کات وابه‌سـته‌ی مافه بنچینه‌یـیه‌کانی هه‌موو گه‌لی ئێران بێت.