شه‌وی سێشه‌ممه سه‌رۆک باراک ئۆباما یه‌که‌م وتاری خۆی له به‌رده‌م هه‌ردوو خانه‌ی کۆنگرسی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پـێشـکه‌ش کرد، تیایدا سه‌نگی خسـته سه‌ر باری خراپـی ئابووری ئه‌مریکا و گوتی سه‌رله‌نوێ ئابووری بونیاد ده‌نێنه‌وه و له‌م قه‌یرانه هه‌ڵـده‌سـتینه‌وه.
له به‌شێـکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا سه‌رۆک ئۆباما باسی له ڕێبازی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی کرد و به تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به عێراق. گوتی ئه‌و به‌م زووانه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که عێراق بۆ عێراقیـیه‌کان جێده‌هێڵێت و به‌رپـرسـانه کۆتایی به شه‌ڕه ده‌هێنێت.
سه‌باره‌ت به ئه‌فغانسـتان و پاکسـتانیش سه‌رۆک ئۆباما گوتی له‌گه‌ڵ دۆسـتان و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکادا سـتراتیژیـیه‌تێـکی نوێ و هه‌مه‌لایه‌ن داده‌ڕێژێت بۆ ئه‌فغانسـتان و پاکسـتان به مه‌به‌ستی شـکسـتهێنان به ئه‌لقاعیده و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی.
پاشـان کۆماریـیه‌کانیش له‌سه‌ر زاری بۆبی جینده‌ڵ فه‌رمان‌ڕه‌وای سـتانی لویزیانا وه‌ڵامی قسه‌کانی سه‌رۆک ئۆبامایان دایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـکی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9:26 خوله‌كه.