پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێـکی مه‌کته‌بی سـیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان که به باڵی ڕیفۆرم ده‌ناسرێن به سه‌رۆکایه‌تی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی جێـگری سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان سه‌ردانی شـاری به‌غدایان کرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز تاڵه‌بانی سـکرتێری گشـتی یه‌کێتی نیشـتیمانی کۆبوونه‌وه و داخوازی و مه‌رجه‌کانیان پـێـشکه‌ش کرد و به‌ڕێز تاڵه‌بانی‌یش ڕه‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر هه‌موو داخوازیـیه‌کانیان ده‌ربڕی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی دایه هه‌ردوو جێـگره‌که‌ی تا سه‌رپه‌رشـتی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌کته‌بی سـیاسی بکه‌ن و لیژنه پـێـکبهێنن بۆ جێـبه‌جێـکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون. وه‌لێ له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سـیاسی له شـاری سلێمانی چوار ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی به فه‌رمی ده‌سـتیان له‌کاره‌کانیان کێشـایه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌وه‌ی له به‌غدا له‌سه‌ری ڕێـکه‌وتوون له سـلێمانی باسی لێوه نه‌کراوه.
له‌و باره‌یه‌وه له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکا له شاری سلێمانی ڕاپـۆرتێـکی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:30 خوله‌كه.