وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت به سه‌نگ‌خستنه سه‌ر بواره‌کانی هاوکاری نێوانمان نه‌ک ناکۆکیـیه‌کانمان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و چین وا پـێـکه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی دوو قۆڵی نێوانیان پـته‌و و به‌هێز ده‌که‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه خانم هێله‌ری کلنتن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چینی له په‌کین کۆبۆوه، وه‌زیری ده‌روه‌ی ئه‌مریکا ڕوونی کرده‌وه به گشـتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵی به‌سـتنی ڕایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی چاکه له‌گه‌ڵ چیندا.
هه‌روه‌ها خانم هێله‌ری ئه‌و بوارانه‌ی که واشـنتن وا هه‌وڵی کارکردن له باره‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ چیندا ده‌دات ئه‌و بوارانه‌ی ده‌سـتنیشـان کرد، له‌وانه هه‌وڵ و کۆشـه‌شـکردن له پـێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهانی و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریـیه‌کانی گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وای جیهانی.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له وته‌که‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و چین ده‌ست به ئاڵوگۆڕی بواری له‌شـکری ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی له مانگی ده‌ی سـاڵی پاردا ڕاگیرا، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی سه‌رۆک بوش کۆنگرسی له پلانه‌که‌ی خۆی ئاگادارکردبوو بۆ فرۆشـتنی به به‌های نزیکه‌ی 7 ملیار دۆلار چه‌ک بۆ تایوان.