هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له یه‌که‌مین سه‌ردانیدا وه‌ک دیپـلۆماتی باڵای سه‌رۆک ئۆباما به‌ره‌و ئاسـیا به‌ڕێ‌ده‌که‌وێت.
له میانه‌ی یه‌ک هه‌فته له گه‌شته‌که‌یدا به‌ره‌و ژاپـۆن، ئه‌نده‌نوسیا، کۆریای باشور و چین، چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت خاتوو کلنتن باس له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که بکات له هه‌رێمه‌که‌دا له کاتێـکدا واشنتن خوازیاره پـرۆگرامی چه‌کی ناوه‌کی کۆریای باکور ڕابگیرێت و هه‌روه‌ها ئابووری جیهانیش سه‌قامگیربێته‌وه.
بڕیاره خاتوو کلنتن له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌دا بگاته تۆکیۆ و له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ژاپـۆن ڕێـکه‌وتنـنامه‌یه‌ک مۆربکات بۆ گواسـتنه‌وه‌ی 8 هه‌زار ئه‌ندامانی له‌شـکری له ژاپـۆنه‌وه به‌ره‌و دورگه‌ی ئه‌مه‌ریکی گوام.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه له ئه‌نده‌نوسیا جه‌خت بکاته سه‌ر هاوکاریـیه‌کی نزیکتر له‌گه‌ڵ 10 ئه‌ندامانی ڕێـکخراوی وڵاتانی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا. ده‌شڵێت داوایان لێـده‌کات کاربکه‌ن بۆ چاکـکردنی ڕه‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له بورما.
هه‌روه‌ها له چینیش بڕیاره داوای په‌یوه‌ندیـیه‌کی فراوانتری فره لایه‌نه بکات، جگه له په‌یوه‌ندیـیه کۆنه‌کانی ئابووری و بازرگانیدا. ده‌شڵێت په‌یوه‌ندیـیه‌ک و هاوکاریـیه‌کی پـۆزێتیڤانه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و چین گرنگه بۆ ئاشـتی و سه‌روه‌ریش.