ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی هاوکاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی خۆشه‌ویستی.
خۆشه‌ویستی په‌یوه‌ندیـیه‌کی گیانیـیه و گیانبازی ده‌وێت، په‌یوه‌ندیـیه‌ک به‌بێ به‌رنامه دانان و پلان دانان دێته کایه. خۆشه‌ویستی قۆناغی یه‌که‌می عێشقه و ده‌روازه‌یه‌کی هه‌میشه واڵایه بۆ پـشوودرێژی و ئه‌و جیهانه‌یه هه‌ناسه‌کان زۆر زۆر به پاکیزه‌یی تێـکه‌ڵ به یه‌کدی ده‌بن. ئه‌و بینایـیه‌یه تا چاو بڕکات جوانی ده‌بینێت و له‌و جیهانه په‌مه‌یی‌یه‌ی هیچ شتێـک ناشرین نانوێنێت. په‌نجه‌ره‌یه‌که بێ له شـنه‌ی با بۆ شه‌ن و که‌وکردنی خه‌ونه ئه‌رخه‌وانیـیه‌کان هیچ بایه‌کی تر ناتوانێت پـیایدا گوزه‌ر بکات. ئه‌ستێره‌یه‌کی هه‌میشه بێ‌داره و وانه‌کانی خانی و نالی و مه‌حوی و وه‌فایی و بێسـارانی و مام هێمنی شـاعیری ئه‌زبه‌ر کردووه و له وێرانه‌ی ئه‌و خانه‌قایانه‌دا هه‌ڵدێن که هه‌ر یه‌که‌یان سه‌ردروشـته‌یه‌کی عاشقانه بۆ دڵداران ده‌گێڕنه‌وه.
نووسه‌ر و شـاعیر سـازیان تالیب میوانی ئه‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی کوردی بوو و تیایدا باس له خۆشه‌ویستی له کۆمه‌ڵـگای کوردی‌دا ده‌کات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 12:17 خوله‌كه.