ئاژانسـێـکی هه‌واڵه‌کانی خۆجێی له پاکسـتان که پـێده‌چێت شـریتی ڤیدیۆیی ڕفاندنی لێـپـرسـراوێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان‌بێت بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ڕفێندراوه‌که ده‌پاڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بکه‌ن.
به‌ڵام به‌رپرسـانی ئه‌مریکایی و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕاست و دروسـتی کاسێته ڤیدیۆیـیه‌که‌یان پـشـتڕاست نه‌کردووه یان نه‌یانگوتووه ئه‌و پـیاوه‌ی له کاسـێـته‌که‌دا پـیشـان درابوو جۆن سۆلیکی کارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان‌بێت یان نا ناوبراو هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌مریکایی‌یه له 2 ی ئه‌م مانگه‌دا له شـاری کوێتا ڕفێندرابوو له شریتی ڤیدیۆیـیدا که لێـڵ و بۆ ماوه‌یه‌کی کورت په‌خش‌کرا تیایدا پـیاوێـکی چاو به‌سـتراو داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت باری ته‌ندروسـتیم خراپه و له ڕه‌وشێـکی پـڕ کێشه‌دام.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرێـکی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا له پاکسـتان که ڤیدیۆکه‌ی بینیبوو ده‌ڵێت په‌یامێـک که به وێنه‌ی ته‌له‌فونی ڕه‌وانه‌ی ئاژانسـی هه‌واڵه‌کان کرابوو داوی ئازادکردنی 141 ژنی بلوچی له ماوه‌ی 72 کاتژمێردا ده‌کات.
ڕفێنده‌رانی کارمه‌ندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له داواکه‌یاندا ده‌ڵێن ئه‌و ژنانه له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانیـیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌رکراون.