ده‌سه‌ڵاتدارانی سـتانی نیویۆرک ده‌ڵێن له ئاکامی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌ک و که‌وتنی به‌سه‌ر خانووبه‌ره‌یه‌کدا له شـاری به‌فلۆ له شه‌وی ڕابردوودا 50 که‌س کوژراون.
فڕۆکه‌ی هێڵی ئاسـمانی کۆنتنێنتاڵی جۆری دوو مه‌کینه‌یی به نزیکه‌ی 9 کیلۆمه‌تر به‌ر له‌وه‌ی بگاته فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌فلۆ نایاگرا که‌وتۆته خواره‌وه. فڕۆکه‌که له شـاری نیووارکی سـتانی نیوجێرزی به‌ڕێـکه‌وتبوو.
سه‌رجه‌م 50 سه‌رنشینانی نێو فڕۆکه‌که و تاقمی فڕۆکه‌وان و هه‌روه‌ها یه‌ک که‌سی نێو ماڵی فڕۆکه‌که‌ی به‌سه‌ردا که‌وتبوو گیانیان له‌ده‌سـتدا، هاوکات دوو که‌سی ناوخانووبه‌ره‌که توانیان ده‌ربازبن.
گه‌واهیده‌رێـک که ڕووداوه‌که‌ی به چاوی خۆی بینیبوو ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێت فڕۆکه‌که‌م بینی زۆر به نزمی به‌سه‌ر ئۆتۆمبیله‌که‌مدا به ده‌نگ و ناڵه‌وه تێـپه‌ڕی به‌ر له‌وه‌ی خۆی به خانۆکه‌دا بدات.
به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆکه‌که به‌سه‌ر خانووه‌که‌دا فڕۆکه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه و خانووه‌که‌ی وێران‌کردووه و ئاگرێـکی گه‌وره‌ی لێـکه‌وتۆته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆجێی ده‌ڵێن نزیکه‌ی 12 خانووبه‌ری ده‌وروبه‌ری ڕووداوه‌که‌یان چۆڵ کردووه.
ده‌سـته‌ی لێـکۆڵه‌ره‌وان گه‌یشـتوونه‌ته شـوێنی ڕووداوه‌که بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ده‌سـت به لێـکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ڕوودانی که‌وتنه‌که بکه‌ن، به‌ڵام هێشـتا هه‌ر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن ئاگره‌که سـاردبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سـندوقی ڕه‌شی نێو فڕۆکه‌که ده‌ربهێنن و لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجام بده‌ن.