دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ده‌وڵه‌ته‌کانی که‌نداو حساباتێـکی تایبه‌تی بۆ عێراق ده‌که‌ن، به‌ڵام له ناو عێراقیشدا حسـابه تایبه‌تیـیه‌که‌یان له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان داناوه. ده‌شڵێت ئه‌وان به ڕاشـکاوی ده‌ڵێن هه‌رێمی کوردسـتان ئه‌و هه‌رێمه که ئه‌وان ده‌توانن په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا دروسـتبکه‌ن چونکه هه‌رێمێـکی ئارامه و هه‌روه‌ها کورد ڕۆڵێـکی هاوسه‌نگ و سه‌قامگیر له عێراقدا ده‌بینێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:09 خوله‌كه.