زۆرینه‌ی دیموکراته‌کان له سـیناتی ئه‌مریکا و چه‌ند له کۆماریـیه‌کان له سه‌ر به‌رنووسی گه‌وره‌ی ئابووری ڕێـکه‌وتوونه هه‌تا یارمه‌تی به ئابووری شـپـرزه‌ی وڵات بکه‌ن، ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی بێـکاران ده‌چێته سه‌رێ.
سیناتۆره‌کان ئه‌م ڕێـکه‌وتنه‌یان ده‌رنگانی ڕۆژی هه‌ینی ڕاگه‌یاند و ئه‌وان ده‌ڵێن ده‌نگی پـێویسـتیان هه‌یه په‌سه‌ندی به‌رنووسه‌که له سـیناتی ئه‌مریکادا بکه‌ن.
ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی سـینات هاری ڕید گوتی ئه‌و چاوه‌ڕوانی ده‌نگدان له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی دادێت ده‌کات.
له ماوه‌ی وتووێژه‌کاندا سیناتۆران ڕاده‌ی 937 ملیار دۆلاریان هه‌تا 780 ملیار دۆلار که‌مکرده‌وه.
قانوندانه‌ران گوتیان ئه‌م گۆڕانه پـشـتیوانی به‌شێـکی بچووکی له کۆماریـیه‌کانی نه‌رم ڕێی له‌گه‌ڵ بووه. ڕێبه‌رانی کۆماری هه‌روه‌ها په‌سه‌ندی به‌رنووسه‌که‌یان به کارێـکی باش نه‌زانی.