سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی موون گه‌یشـته به‌غدای پایته‌ختی عێراق بۆ سـازدانی وتووێـژ له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عێراقدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵـبژاردنی پارێزگاکانی عێراق که ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌نجام درابوو.
له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه‌دا که چاوه‌ڕوان نه‌کراوبوو سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیکی کۆبوونه‌وه‌ی سـازدا یه‌ک ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کان سه‌رکه‌وتنێـکی گه‌وره‌ی بۆ هاوبه‌ندی به‌ڕێز ئه‌لمالیکی ده‌رخست.
گوته‌بێژانی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێن مه‌به‌سـتی ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌ڕێز بان نیشـاندانی پـشـتیوانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه بۆ عێراق، هه‌روه‌ها بۆ ده‌سـتخۆشـی‌کردنه له عێراقیـیه‌کان سه‌باره‌ت به سـازدانی هه‌ڵـبژاردنێـکی گه‌وره‌ی ئاشـتیـیانه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆڵێـکی کاریگه‌ریان هه‌بووه له نه‌خشـه‌دانان بۆ ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه که به هه‌ره هه‌ڵـبژاردنه ئاشـتیخوازه‌کانی عێراق داده‌نرێت له‌وه‌تای هه‌ڵـمه‌تی له‌شـکری ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق له سـاڵی 2003 وه.
ئه‌م هه‌ڵـبژاردنه وه‌کو ڕیفراندۆمێـک بۆ ئاسـتی سه‌رکردایه‌تی به‌ڕێز ئه‌لمالیکی ته‌ماشـا ده‌کرێت به‌ر له سـازدانی هه‌ڵـبژارنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌م سـاڵدا.