بریتانیا مه‌خابنی خۆی ده‌ربڕیوه که ناچاربووه ناوه‌ندی که‌لتوری له تاران دابخات به‌هۆی ئه‌وه‌ی پـێی ده‌ڵێت فشـاری حکومه‌تی ئێران که جێـگای قبوڵـکردن نیـیه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ده‌یڤد میلیباند ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی بریتانیا به ته‌واوه‌تی ئه‌نجومه‌نێـکی ناسـیاسییه. ئه‌و گوتی پـێی ناخۆشه وڵاتێـکی به که‌لتوری ئێران ڕه‌دی هه‌وڵه‌کانی داوه بۆ هه‌ڵـگرتنی ئاسـتهنگهکان و ده‌سـتپـێـکردنی په‌یوه‌ندی که‌لتوری نێوان هه‌ردوو وڵات، وه گوتیشی گه‌لی ئێران نایه‌وێت له پاشماوه‌ی جیهان دابڕاوبێت.
ئه‌نجومه‌نی بریتانیا باڵی که‌لتوری حکومه‌تی بریتانیا چوارشه‌ممه له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی له‌وه‌تای 31 ی مانگی ڕابردووه‌وه کاری خۆی له تاران ڕاگرتووه چونکه کارمه‌ندانی له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی ههراسـان کرابوون. ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌شڵێت بڕیاره‌که پاش ئه‌وه درا که کاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی زۆربه‌ی 16 کارمه‌ندی خۆجێیـیان بۆ سوال و جواب له مانگی دوازده‌ی سـاڵی پار بانگ کردبوو، دواتر ئه‌وان پـێشـنیازی ده‌ست لهکارکێشـانهوهیان دابوو.