هێله‌ری كلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوشـانه به‌ریتانی و ئه‌ڵمانیـیه‌كه‌یدا كۆبۆته‌وه بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كانی وه‌ك ئه‌فغانسـتان و به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران و هه‌روه‌هاش قه‌یرانی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان.
خانم كلنتن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ده‌یڤد میلیباند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و فرانك واڵته‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیادا كۆبۆوه.
هێله‌ری كلنتن هه‌روو وڵاتی به هاوپه‌یمانی نزیكی ئه‌مریكا ناودێركرد و سـوپاسی هه‌ردوو لایه‌نی كرد بۆ ئه‌و یارمه‌تیـیانه‌ی له ئه‌فغانسـتان ده‌یده‌ن.