له‌شـكری عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی پـۆلیس ژنێـكیان ده‌سـتگیركردووه گومانی له‌سه‌ره كه زیاتر له 80 ئافره‌تی ئاماده‌كردبێت بۆ هێرشی خۆكوژی و هه‌روه‌هاش به پـلان‌دانان بۆ نزیكه‌ی 30 هێرش.
ده‌مڕاسـتێـكی له‌شـكری گوتوویه‌تی ئه‌و ژنه گیراوه سه‌ر به ڕێـكخراوی ئه‌نسـار ئه‌لسوننه‌یه و له شوێنێـكی نادیار نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ده‌سـتگیركراوه.
وێنه‌ی سه‌میره ئه‌حمه‌د جاسم له فلیمێـكی ڤیدیۆیـیدا نیشـانی په‌یامنێران دراوه له به‌غدا له ده‌می دانان به كرده‌وه‌كانیدا.