پـۆلیسی به‌ریتانیا تاوانی خسـتۆته سه‌ر خۆپـیشـانده‌رێـك كه ڕۆژی دووشه‌ممه كه‌وشی به سه‌رۆك وه‌زیر وین ژیاباو داداوه كه ده‌سـتوری وڵاتی پـێشـێلـكردووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت پـیاوه‌كه حه‌وتووی دادێت ده‌برێته دادگای كامبرج. ناوی كه‌سه‌كه ئاشـكرا نه‌كراوه ته‌نیا ده‌گوترێت ته‌مه‌نی 27 سـاڵه.
به‌ڕێز وین له زانكۆی كامبرج سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌كانی ئابووری جیهان ده‌دوا كه خۆپـیشـانده‌رێـك داوای له به‌شـداران كرد چۆن ئه‌وان گوێ بۆ وته ناڕاسـته‌كانی به‌ڕێز وین ڕاده‌گرن، وه پاشـان كه‌وشـێـكی به ڕێبه‌ری چین دادا.