ئاژانسی واڵای ئاسـمانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناسـراو به NASA سه‌ته‌لایه‌تێــك ڕه‌وانه‌ی ئاسـمان ده‌كات كه به تایبه‌تی بۆ توێژینه‌وه‌كانی سه‌ر هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی گه‌رمای زه‌وی دروسـتكراوه.
بڕیاره ئه‌م سه‌ته‌لایته له 23 ی مانگی دوودا له بنكه‌ی هێزی ئاسـمانی Vandenberg ی ویلایه‌تی كالیفۆرنیاوه به‌ره‌و واڵای ئاسـمان بـبرێت. پاشـان هه‌ر هه‌موو 16 ڕۆژێـك به ته‌واوه‌تی به ده‌وری زه‌ویدا بخولێته‌وه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زانیاری لێوه بێت له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی به هه‌وادا.
جێی ئاماژه‌پـێـكردنه زیادبوونی ڕێژه‌ی گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له چینه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی هه‌وا ده‌بێته مایه‌ی په‌نگخواردنی گه‌رما و گۆڕینی كه‌ش‌وهه‌وای سه‌رزه‌وی.