له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا حکومه‌تی ئێران پشـتڕاستیکردۆتهوه له مانگی دوازده‌دا و له شاری مه‌شهه‌د 2 پـیاو تا مردن ڕهجمکراون به گوناهی زیناکردن. که‌سی سێهه‌م توانیویه‌تی له ناو ئهوچاڵهی خرابووه ناوی خۆی ده‌ربازبکات.
به‌پێی ڕێکخراوی " هه‌ڵمه‌ت بۆ ڕاگرتنی هه‌میشه‌یی ڕه‌جمکردن" که ڕێکخراوێکی تایبه‌ته بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م جۆره سـزایه هێشتاش به لانی که‌م 8 ژن و 2 پـیاوی تریش له به‌رده‌م مه‌ترسی ڕهجمکردندان له ئێران.
هه‌رچۆنێکبێت مه‌حمود هاشـمی شه‌هرودی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا فه‌رمانێکی ده‌رکردووه بۆ گۆڕینی ئه‌و سزای ڕهجمکردنهی به‌سه‌ر یه‌کێک له ئافرهتهکانهوهیه به 100 جه‌ڵده.
وێرای ئه‌و فه‌رمانه‌ی له ساڵی 2002 دا له لایه‌ن به‌ڕێز شههرودیـیهوه ده‌رچووه و تیایدا قه‌ده‌غه‌کردنی ڕه‌جمکردن ڕاده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له میانه‌ی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م دوایـیه‌دا علی ڕزا جه‌مشیدی ده‌مڕاستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گوتویه‌تی فه‌رمانه‌که‌ی به‌ڕیز شه‌هرودی ته‌نها ڕاوێژیی بووه و هه‌روه‌ها دادوه‌ران له ئێران ده‌توانن فه‌رامۆشی بکه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت.دادگای تاوانه‌کان له تاران له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا 2 خوشکی به‌بێ تاوان دانا که پێشتر سزای ڕهجمکردنیان سهپـێنرابووه سه‌ر به گوناهی زیناکردن.
ئه‌و سزای ڕهجمکردنه له لایه‌ن دادگای باڵای ئێرانه‌وه په‌سه‌ندکرابوو به‌ڵام کاتێـك بڕیاره‌که ده‌گاته به‌رده‌ست سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ په‌سه‌ندکردن، گوتویه‌تی بڕیاره‌که‌ی دادگا له‌گه‌ڵ یاساکانی ئایندا ناگونجێت و بڕیاره‌که‌ش یاسایی نه‌بووه.
ڕێکخراوی لێبوردنی گشتی واته ئه‌منیستی ئنته‌رناشناڵ ڕاگه‌یاندنێکی ده‌رکردووه و تیایدا ئیدانه‌ی مردنی کردووه به ڕه‌جمکردن که له مه‌شهه‌د ده‌کرێت. هه‌روه‌ها داوای له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانیش کردووه چیدی سزای مه‌رگ به ڕه‌جمکردن نه‌سه‌پێنن به‌سه‌ر ئێرانیـیه‌کاندا له شوێنه‌کانی تری وڵاته‌که.
که‌یت ئاڵن به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕیتانیای ئه‌منستی ئنته‌رناشناڵ ده‌ڵێت " ڕه‌جمکردن سزایه‌کی قێزه‌ونه، تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ش دانراوه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌که‌ی بگاته ئه‌وپه‌ڕی،" وه ده‌شڵیت " پـێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ده‌سـتبه‌جێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و جۆره سزادانهبن." یه‌کێتی ئه‌وروپاش دژی ئه‌و جۆره سـزایهیه.
وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵـگای نێونهتهوهیـیدایه بۆ دژایه‌تیکردنی ئه‌و ڕه‌فتاره نامرۆڤانه‌یه‌ی ڕه‌جمکردن که له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌کرێت.له ڕاگه‌یاندنێکی نووسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ڕه‌جمکردن به سزایه‌کی " دڵڕه‌قانه‌و نائاسایی ناودێرکراوه كه له‌گه‌ڵ په‌یماننامه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌کان بۆ مافه سیڤیلی و سیاسیـیه‌کان یه‌کناگرێته‌وه که ئێران بۆخۆشی په‌سه‌ندیکردووه.وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له ئێران ده‌کات نه‌ک هه‌ر ته‌نها به‌ته‌واوی کرده‌ی ڕه‌جمکردن هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه به‌ڵکو دادگاییکردنێكی ڕه‌واو ڕوون و ئاشکراش بڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وانه‌ی دادگاییدهکرێن.