عه‌بدولباری زێباری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان خالید فه‌تاح ده‌ڵێت ژماره‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی لیسـتی هاوپه‌یمانی كوردسـتان به‌ده‌سـتی‌هێناوه له‌و پارێزگایانه‌ی هه‌ڵـبژاردنی بۆ ئه‌نجامدرا گه‌شـبینه، ده‌شڵێت ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆچوونانه پـوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه كه ده‌ڵێن ژماره‌ی كورد له‌و ناوچانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سـنووری ئێسـتای هه‌رێمی كوردسـتان كه‌مه. پاشـان ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش و به تایبه‌تی ستیفان دیمسـتۆرا ئه‌و ئه‌نجامانه له‌به‌ر چاو ده‌گرن بۆ جێبه‌جێـكردنی به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:52 خوله‌كه.