کاندیدی پـێشـه‌وا بۆ سه‌رۆک وه‌زیری داهاتووی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ڕێ‌گرتن له ئێران له‌وه‌ی چه‌کی ناوه‌کی به‌ده‌سـتبهێنێت زۆر گرنگتره له قه‌یرانی هه‌نووکه‌یی ئابووری جیهانی.
له‌و باره‌یه‌وه بنجامین ناتانیاهو ده‌ڵێت کێشـه‌کانی دارایی پـێچه‌وانه ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام ناتوانرێت به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی له لایه‌ن وه‌ک خۆی ده‌ڵێت ڕژێمێـکی توندڕه‌وی ئێران پـێچه‌وانه بکرێته‌وه.
به‌ڕێز ناتانیاهو که ڕابه‌ری حزبی لیکودی توندڕه‌وی ئیسرائیلیـیه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له میانه‌ی کۆڕی ئابووری له سـویسرا ئه‌م تێبینی‌یه‌ی ڕاگه‌یاند ناوبراو پاڵـێوراوی ڕکه‌به‌ری خانم زیپی لیڤنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌بێت له ده‌نگدانه‌که‌ی 10 ی مانگی داهاتوودا که بۆ ده‌سـتنیشـانکردنی سه‌رۆک وه‌زیرێـکی ئیسرائیلی سـازده‌کرێت و هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌که بۆ دیاریکردنی ژماره‌ی کورسـیـیه‌کانی په‌رله‌مانی ئیسرائیلیش ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئێران سێ بڕیاری سـزای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ردا دراوه هه‌روه‌ها له لایه‌ن وڵاتانی خۆرئاواشه‌وه به هه‌وڵـدانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی تۆمه‌تبارکراوه. هه‌رچی تارانیشه ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوه‌کیـیه‌که‌ی بۆ خزمه‌تگوزاری ئاشـتیـیانه‌یه.