نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای بڕی 613 ملیۆن دۆلار ده‌كات بۆ یارمه‌تی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان دوای وێرانكاری هێرشی له‌شـكری ئه‌م دوایـیه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌دا.
بان كی موونی سـكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ئه‌م داواییه‌ی كرد له مه‌ڵـبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس له سـویسرا.
جۆن جینگی سه‌رۆكی هه‌ڵـمه‌ته‌كانی فریاگوزاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له غه‌ززه‌دا ده‌ڵێت 900 هه‌زار كه‌س له ناوچه‌ی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان یارمه‌تی خۆراكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌رده‌گرن. ده‌شڵێت ڕێـكخراوه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ملیۆنه‌ها دۆلار بۆ ئه‌و كه‌سـانه ده‌به‌خشـێت كه زیان به ماڵه‌كانیان گه‌یشـتووه و پـێویسـتیان به په‌ناگه‌ی كاتی هه‌یه.