فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل هێرشی زیاتریان كردۆته سه‌ر شوێنی میلیتانه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و میلیتانانه 2 موشه‌كیان گرتۆته باشوری ئیسرائیل.
شـایه‌تحاڵه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل بۆردومانی شـارۆچكه‌ی خان یونس‌یان كردووه له باشوری غه‌ززه و له ئاكامدا 6 فه‌له‌سـتینی برینداربوون كه پـێاوێـك و چه‌ند منداڵێـكیان له نێودایه.
سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی دیكه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌سـتیپـێـكردووه ئیسرائیل ده‌ڵێت هێرشـیان كردۆته سه‌ر كارگه‌یه‌كی چه‌ك و تونێله‌كانی قاچاخچێتی چه‌ك له نێوان غه‌ززه ومیسـردا.
شـایانی باسه میلیتانه‌كانی غه‌ززه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه 2 موشه‌كیان گرتۆته باشوری ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م هێرشی له‌و شێوه‌یه له‌وه‌تای فه‌رمانڕه‌وایانی حه‌ماسی غه‌ززه و ئیسرائیل له 18 مانگی یه‌كدا شه‌ڕیان ڕاوه‌سـتانووه. هه‌ردوو موشـه‌كه‌كه هیچ زیانێـكیان نه‌گه‌یاندووه.