ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـلانی گه‌شه‌پـێـدانی ئابووری 819 ملیار دۆلاری په‌سه‌ندكرد كه سه‌رۆك ئۆباما پـشـتیوانی لێـده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به 244 ده‌نگی ئا به‌رامبه‌ر به 188 ده‌نگی نا له دره‌نگانێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه پـلانه‌كه‌ی په‌سه‌ندكرد.
پـێویسـته ئه‌م به‌رنووسه له لایه‌ن سیناتیش په‌سه‌ندبكرێت به‌ر له‌وه‌ی سه‌رۆك ئۆباما مۆری بكات و بـبێت به یاسـا.
سه‌رۆك ئۆباما له به‌یانـنامه‌یه‌كدا گوتوویه‌تی ئه‌و خۆشـحاڵه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌م به‌رنووسه‌یان په‌سه‌ندكردووه و هۆشـداری دژی ئه‌وه‌ی دا كه جیاوازی پارتایه‌تی كار بكات سه‌ر پـێشـوه‌چوونی ئه‌و به‌رنووسه له سـینات.
به‌ڕێز ئۆباما ده‌ڵێت زۆربه‌ی پاره‌ی ئه‌و پـلانه ده‌سـتبه‌جێ به‌كاردێت بۆ هه‌وڵی دروسـتكردنی 4 ملیۆن كاری نوێ له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا.