سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا باراک ئۆباما ڕایگه‌یاند پـشـتڕاسـته له‌وه‌ی کۆنگرس پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری په‌سه‌ند ده‌کات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند هاوکاتی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کارگێڕانی گشـتی کۆمپانیا مه‌زنه‌کان له کۆشـکی سـپی بۆ مشـتومڕکردنی پـلانی بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری.
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه خانه‌ی نوێنه‌رانی کونگرس ده‌نگ به پـلانی ئابووری بده‌ن به بڕی 825 ملیار دۆلار.
هه‌رچه‌نده دیموکراته‌کان زۆرینه‌ی ده‌نگیان هه‌یه بۆ په‌سه‌ندکردنی ئه‌و پـلانه، به‌ڵام ئۆباما ده‌یه‌وێت ئه‌و پـلانه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ردوو پارته‌که‌ی ئه‌مریکا په‌سه‌ندبکرێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته سه‌رۆک ئۆباما چوو بۆ کۆنگرس و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کۆماریدا وتووێـژی سـازدابوو. کۆماریـیه‌کان که له ناو کۆنگرسـدا که‌مینه‌ن ده‌ڵێن بڕی پاره‌ی ئه‌و پـلانه زۆر زۆره و ئه‌وه‌نده‌ش پاره‌ی باج که‌م ناکاته‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌سـته‌یه‌کی سه‌ره‌کی سیناتی ئه‌مریکا به‌رنووسـێـکی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و پـلانه په‌سه‌ندکرد پاش ئه‌وه‌ی 70 ملیار دۆلاریان له شـێوازی که‌مکردنه‌وه‌ی باجدا خسـتبووه سه‌ر ئه‌و پـلانه به جۆرێـک بڕی کۆتایی گه‌یشـته 900 ملیار دۆلار.
شـایانی باسه پـێویسـه هه‌ردوو خانه‌ی نوێنه‌ران و سـینات به‌رنووسه‌کانی خۆیان بۆ ئه‌و پـلانه ڕێـکبخه‌ن به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆباما مۆری بکات. دیموکراته‌کان ئومێده‌وارن هه‌تا ناوه‌ڕاسـتی مانگی داهاتوو ئه‌و پـلانه په‌سه‌ندبکرێت.