پـۆلیسی پاكسـتان ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك به لانی كه‌م 5 كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌ك خه‌ڵـكی تریش برینداربوون له باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ئه‌و بۆمبه كه له پاسـكیلێـكدا دانراباوو ڕۆژی دووشه‌ممه له شـارۆچكه‌ی دێره ئیسـماعیل خان ته‌قیوه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ لایه‌نێـك به‌رپـرسـێتی خۆی ڕانه‌گه‌یاندووه.
دێره ئیسـماعیل خان له‌و ناوچه‌یه‌دایه كه هاوسـنووره له‌گه‌ڵ هه‌رێمی پـڕ گێرمه و كێشه‌ی عه‌شـره‌ته‌كان له وهزیرســتان كه توندڕه‌وانی تاڵیبانه‌كان و ئه‌لقاعیده‌ش بوونێـكی به‌هێزیان هه‌یه له‌وێ.
زۆرێـك له میلیشـیاكانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده ڕایانكردۆته پاكسـتان له ئه‌فغانسـتانه‌وه پاش هێرشه‌كه‌ی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا كرایه سه‌ر ئه‌فغانسـتان له سـاڵی 2001 دا كه بووه مایه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمی تاڵیبانه‌كان.