ڕۆژی 20 ی یه‌ک باراک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا سوێندی یاسایی خوارد وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکی ئه‌فریکایی ئه‌مریکایی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا.
له‌سه‌ر وه‌ختی هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردندا سه‌رۆک ئۆباما پـێی له‌سه‌ر گۆڕان داده‌گرت و ده‌سـته‌واژه‌ی گۆڕان بووبووه سـیمایه‌کی تایبه‌ت به هه‌ڵـمه‌ته‌کانی هه‌ڵـبژاردنی.
هاوکات زۆرێـک له چاودێران به‌هۆی ئه‌و گۆڕانه‌ی سـیناتۆری ئه‌وسـا و سه‌رۆکی ئێسـتا باسی لێـوه ده‌کرد و به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌کانیشیـیه‌وه له‌سه‌ر شه‌ڕی عێراق پـێشـبینی سه‌رکه‌وتنیان ده‌کرد له هه‌ڵـبژاردنه‌کاندا، وه‌لێ ئاماژه‌شـیان به‌و سـه‌ختیـیانه ده‌کرد که دێنه ڕێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نوێی ئه‌مریکا، به تایبه‌تیش له سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نوێ‌دا، له‌وانه سـیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر عێراق، ئه‌فغانسـتان، کۆماری ئیسلامی ئێران، شه‌ڕی دژی تێرۆریزم، پـرۆسه‌ی ئاشـتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مه‌سه‌له‌کانی تری سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی.
قه‌یرانی ئابووریش سه‌ختیـیه‌کی تره له به‌رده‌م 44 هه‌مین سه‌رۆکی ئه‌مریکادا که بۆخۆی ده‌ڵێت له ئێسـتادا خراپه و به‌ر له‌وه‌ی باشـتریش بێت خراپـتر ده‌بێت.
له وتاره‌که‌یدا له ڕۆژ ده‌سـتبه‌کاربوونیدا سه‌رۆک ئۆباما داوای یه‌کگرتوویی کرد له نێو کۆنگرێسـدا. ئه‌م داوایه زۆرێـک له سه‌رۆکه‌کانی ئه‌مریکا کردوویانه به‌ر له ده‌سـتبه‌کاربوونیان.
ئینجا پـرسـیار ئه‌وه‌یه:
سه‌رۆک ئۆباما چه‌ندێ له‌و هه‌وڵه‌یدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت؟ چه‌ندێ ده‌توانێت به هه‌وڵی هاوبه‌ش سه‌قامگیری له‌و ناوچانه‌دا بهێنێته کایه که لێوان‌لێون له قه‌یران و ئاشـوب که هێشـتاش به لای زۆرێـکه‌وه عێراق به مه‌یدانی سه‌ره‌کی شه‌ڕی دژی تێرۆریزم داده‌نرێت و سه‌رۆک ئۆباما په‌یمانی کشـانه‌وی داوه له ماوه‌ی 16 مانگی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌یدا، هاوکاتیش به‌رنامه‌ی هه‌یه بۆ دوو هێنده‌کردنی هێزه سه‌ربازیـیه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌فغانسـتان، هاوشـێوه‌ی سـیاسه‌ته‌که‌ی جۆرج ده‌بلیو بوشی سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مریکا.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پـرسـیارانه و چه‌ندین پـرسـیاری دیکه هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
دکتۆر کرمانج گوندی، سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نه‌ته‌ویی کورد له ئه‌مریکای باکور.
نه‌ژاد عه‌زیز سـورمێ، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی خه‌بات.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 46:25 خوله‌که.