به‌رپـرسـانی سـتانی نیویۆرک ده‌ڵێن بڕیاره فه‌رمانڕه‌وای سـتانی نیویۆرک به‌ڕێز پاترسن خانم کرستین جیڵیبراند ئه‌ندامی کۆنگرس به جێـگره‌وه‌ی پـۆسـتی به‌تاڵی هێله‌ری کلنتن ڕاگه‌یه‌نێت و بڕیاره ئه‌مڕۆش ده‌یڤد پاترسن ئه‌و ده‌سـتنیشـانکردنه ئاشـکرا بکات.
ئه‌وه‌ی شـایانی گوتنه خانم کرسـتین جیڵیبراندی دیموکرات که دووه‌م خولی پـۆسـته‌که‌یه‌تی هێنده‌ی پاڵێوراوانی دیکه‌ی دیموکرات بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی پـۆسـتی سـیناتۆری ســتانی نیویۆرک ناسـراو و ناودار نیـیه.
یه‌کێـک له ڕکه‌به‌ره سه‌ره‌کیـیه‌کانی خانم جیڵیبراند بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و پـۆسـته خانم کارۆلین که‌نه‌دی بوو، ئه‌وه‌ی دوێنی هه‌واڵی خۆکشـانه‌وه‌ی وه‌ک کاندیدی ئه‌و پـۆسـته ڕاگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه خانم کارۆلین کچی سه‌رۆکی پـێشـووی ئه‌مریکا جۆن که‌نه‌دی بڕیاردانی وازهێنانی گێڕایه‌وه بۆ هۆکاری په‌یوه‌ند به خوی خۆیه‌وه.
هاوکات پاڵێوراوێـکی دیکه بۆ پـڕکردنه‌وه‌ی پـۆسـتی سیناتۆری نیویۆرک خانم هێله‌ری کلنتن سـه‌رۆکی داد ئه‌ندرۆ کیومۆیه.
دوای ئه‌وه‌ی خانم هێله‌ری کلنتن له لایه‌ن سه‌رۆک باراک ئۆباماوه بۆ پـۆسـتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌سـتنیشـان کرا خانم کلنتن ده‌سـتی له پـۆسـته‌که‌ی هه‌ڵـگرت.