ڕژێمی ئێران بۆ جارێـکی دیکه گۆڤاری دووهه‌فته‌نامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی داخسـتووه که به زمانی کوردی بڵاوده‌کرێته‌وه.
نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس هادی محه‌مه‌دی له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی ئێران زۆر هه‌سـتیارن به‌رامبه‌ر به ڕه‌خنه‌گرتن و پـێـیان باشه چه‌ک له دژیان هه‌ڵـبگرێت نه‌ک پـێنووس که به‌وه‌ش بۆیان ئاسـانتر ده‌بێت بدخه‌نه زیندانه‌وه یان له سـێداره‌ت بده‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:40 خوله‌كه.