ڕێبه‌رانی جیهان پـیرۆزبایی‌یان له باراک ئۆباما کرد به بۆنه‌ی ده‌سـتبه‌کاربوونی وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، هاوکاتیش کۆسـپ و قه‌یرانه نێونهتهوهیییهکانیان وه‌بیرهێنایه‌وه که ده‌بێت ڕووبه‌ڕوویان بـبێته‌وه.
سه‌رۆکی میسـری حوسـنی موباره‌ک له نامه‌یه‌کی پـیرۆزبایـیدا که بۆ به‌ڕێز ئۆبامای ناردبوو داوای لێـکرد که مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بخاته سه‌ره‌وه‌ی لیسـتی ئه‌و کارانه‌ی که ده‌بێت به شـێوه‌یه‌کی هه‌نووکه‌یی جێبه‌جێـیان بکات. به‌ڕێز موباره‌ک تاکو ئێسـتا وه‌ک دانوسـتاندهرێـک به‌شـداری هه‌وڵه‌کانی ئاگربه‌سـتی نێوان ئیسرائیل و چه‌کدارانی حه‌ماسی له غه‌ززه کردووه.
هاوکات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی مه‌نووچه‌هر موتـته‌کی گوتوویه‌تی ده‌بێت به‌ڕێز ئۆباما ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت و هه‌وڵی چاکـکردنی ڕووخسـاری ئه‌مه‌ریکا له ناوچه‌که‌دا بدات.
سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆنیش تارۆ ئاسـۆ گوتوویه‌تی ئه‌و ئاماده‌یه له نزیکه‌وه کار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆبامادا بکات و به تایبه‌تی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ئابووری جیهاندا.
له لایه‌کی دیکه‌ش سه‌رۆکی پاکسـتانی عاسف عه‌لی زه‌رداری و سه‌رۆک وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی باوه‌ڕ و متمانه‌ی خۆیان نیشـانداوه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆباما یارمه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دات بۆ ڕێبه‌رایه‌تی هه‌وڵه‌کانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه مرۆیییه‌کانی جیهان ده‌بنه‌وه.
ڕێبه‌ری پـێشووی ئه‌فه‌ریقای باشوریش نێڵـسۆن ماندێلا نامه‌یه‌کی بۆ سه‌رۆکی نوێ نووسیوه و تیایدا پـیرۆزبایییهکی گه‌رمی به بۆنه‌ی دهسـتبهکاربوونیـیهوه لێـکردووه.
له کینیاش خه‌ڵـکی له گوندی کۆگێلۆ سه‌مایان کردووه به بۆنه‌ی ده‌سـتبه‌کاربوونی باراک ئۆباما وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌و گونده شوێنی له‌دایکبوونی باوکی باراک ئۆبامایه.