گرووپه جیاوازه‌كانی فه‌له‌سـتینی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته به ئیسرائیل ده‌ده‌ن بۆ چوونه ده‌ره‌وه له كه‌رتی غه‌ززه.
وته‌بێژێـكی فه‌له‌سـتینی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كاتێـكی كۆتایی به ئیسرائیل داوه، وه له هه‌مان كاتدا گرووپه چه‌كداره جیاوازه‌كانی فه‌له‌سـتینی ئاگربه‌سـتێـكی یه‌ك هه‌فته‌یی‌یان ڕاگه‌یاندووه.
ئیسرائیل ئاگربه‌سـتێـكی یه‌ك هه‌فته‌یی یه‌ك‌لایه‌نه‌ی له ده‌مه‌وبه‌یانی ڕاگه‌یاندووه له كه‌رتی غه‌ززه، به‌ڵام ئارامیـیه‌كه هه‌ر پاش چه‌ند كاتژمێرێـك تێـكچووه.
میلیشـیا فه‌له‌ستینیـیه‌كان به لای كه‌م 6 موشـه‌كیان هاویشـتۆته شـارۆچكه‌ی سێدیرۆت له باشوری ئیسرائیل له كاتێـكدا هێزه‌كانی ئیسرائیلی و میلیشـیاكانی حه‌ماس له باكوری غه‌ززه به شه‌ڕهاتوون.
ئیسرائیل ده‌ڵێت فڕۆكه‌كان هێرشـیان بردۆته سه‌ر موشه‌كه‌هاوێژه‌كانی حه‌ماس كه له هێرشه‌كه‌دا بۆ سه‌ر سێدیرۆت به‌كارهاتوون.
كرێكارانی پـزیشـكی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئیسرائیلی هه‌روه‌ها ته‌قه‌یان كردووه و كه‌سانی سڤیلیان له شـارۆچكه‌ی خان یونس كوشـتووه كه زۆر له‌و شوێنه‌ی موشه‌كه‌كانیان لێوه هاویشـتووه دور نیـیه.