وته‌بێژی په‌نتاگۆن گوتی کاربه‌ده‌سـتانی به‌رگری ئه‌مریکا به‌رنامه داده‌ڕێژن بۆ کشـانهوهیهکی خێراتر له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بن نه‌کا سه‌رۆکی داهاتوو باراک ئۆباما فه‌رمانی کشـانه‌وه بدات.
وته‌بێژی په‌نتاگۆن جێف مۆراڵ گوتی کاتی دیارکراوی 16 مانگی بۆ کشـانه‌وه‌ی هێزه‌کان ته‌نها بژاره‌یه‌که بۆ ئاماده‌بوونیان بۆ پـێشـهاتێـکی له‌و جۆره.
مۆراڵ ڕۆژی سێشه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت په‌نتاگۆن پـێویسـته پـلانی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیر له‌وه ده‌کرێته‌وه به‌ڕێز ئۆباما هێزه‌کانی له دوو سـاڵ که‌متر له عێراق بکشـێنێته‌وه.
له ئێسـتادا 142 هه‌زار سه‌ربازی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له عێراقدا خزمه‌ت ده‌که‌ن.
به‌م دوایـیانه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕێـکه‌وتنی ئاسایشی له عێراق مۆرکرد که به‌پـێی ئه‌و ڕێـکه‌وتنه هێزه‌کان تا کۆتایی سـاڵی 2011 له عێراق ده‌مێـنـنه‌وه.