ڕۆژی شه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردســتان كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی بۆ نوێنه‌رانی چوار پارت سـازكرا كه بریتیبوون له یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان، حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی خسـتنه ڕووی ڕاپـۆرتێـكیان كه تیایدا ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن و داوای گۆڕان و چاكسـازی ده‌كه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆی له‌گه‌ڵ قادر عه‌زیز سـكرتێری حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 19:10 خوله‌كه.