سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت ڕایگه‌یاند هێزه‌کانی ئیسرائیل به‌رده‌وام ده‌بن له هێرشـه‌کانیاندا له دژی میلیتانه‌کانی حه‌ماس له ناو که‌رتی غه‌ززه‌دا سه‌رباری بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئاگربه‌سـتی ده‌سـتبه‌جێی.
ڕابه‌رانی حه‌ماس ئه‌و بڕیاره‌یان ڕه‌تکرده‌وه به‌وه‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی فه‌له‌سـتینیـیه‌کانی له‌خۆ نه‌گرتووه.
دره‌نگانێـکی پـێـنجشه‌ممه ئه‌و بڕیاره به کۆی 14 ده‌نگ په‌سه‌ندکرا و داوای ئاگربه‌سـت ده‌کات بۆ زه‌مینه خۆشـکردن بۆ کشـانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌کانی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها داوای کۆتایی‌هێنان به هێرشی موشـه‌کی حه‌ماس ده‌کات له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ ئه‌و هه‌رێمه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شـداری له ده‌نگداندا نه‌کرد چونکه ده‌یه‌وێت ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵه‌کانی ناوبژیکردنی میسـر به‌دی بکات.
هاوکات له غه‌ززه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی ئیسرائیل نزیکه‌ی 50 هێرشی ئاسـمانیـیان ئه‌نجام دا و له ئاکامدا به لای که‌م 12 فه‌له‌سـتینی کوژران.
له لای خۆیه‌وه حه‌ماس به‌رده‌وامه له موشـه‌کبارانی باشوری ئیسرائیل‌دا.
له هه‌واڵێـکی تردا ڕاپـۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که ڕۆژی هه‌ینی بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێت سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه 30 فه‌له‌سـتینی کوژران له‌و ده‌مه‌ی که سـوپای ئیسرائیل 100 که‌سی سـڤیلی فه‌له‌سـتینیـیان بردبووه ناو ماڵێـکه‌وه و هه‌ڕه‌شـه‌یان لێـکردبوون له ناو ماڵه‌که‌دا بمێنـنه‌وه پاشـان ماڵه‌که‌یان بۆردمان کردبوو.