Accessibility links

هێزه‌کانی ئه‌مریکا هۆشـداری له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی خۆکوژی ژنان له‌ عێراق ده‌ده‌ن


فه‌رمانده‌یه‌کی ئه‌مریکایی له‌ ناوچه‌یه‌کی زۆرینه‌ شیعه‌ ئاینزانشین له‌ باشوری به‌غدای پایته‌خت ده‌ڵێت له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمی عاشورادا که‌ له‌ دره‌نگانێـکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ده‌سـتپـێده‌کات، له‌شـکر بۆ ڕێـگرتن له‌ هێرشـبه‌رانی خۆکوژی ژن ئێسـتا له‌ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشـیـدایه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ئه‌فسه‌ری ئه‌مریکایی به‌چ کێڤێنار گوتی ئه‌و زانیاری پـێـگه‌یشـتووه‌ تۆڕی قاعیده‌ له‌ عێراق به‌ مه‌به‌سـتی ئاژاوه‌گێڕی و تێـکدانی ڕێوڕه‌سـمی عاشورا ڕه‌نگه‌ ژنان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی له‌و ڕێوڕه‌سـمه‌دا به‌کاربهێنن.

کۆلۆنێلی ئه‌مریکایی ئه‌وه‌ی که‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی هاوبه‌ندیـیه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا، که‌ شـاری که‌ربه‌لاش ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌م شـاره‌ مه‌ڵـبه‌ندی سـازکردنی ڕێوڕه‌سـمی عاشورایه، گوتی له‌ ماوه‌ی سـاڵی ڕابردوودا له‌ عێراق 39 هێرشی خۆکوژی له‌ لایه‌ن ژنانه‌وه‌ ئه‌نجام‌درابوون‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له‌شـکری ئه‌مریکایی له‌ عێراق وا بۆ ماوه‌یه‌که‌ مه‌شـق و ڕاهێنان به‌ هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌ی ئه‌م بۆنه‌ ئاینیـیه‌ بـبن.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ ئه‌م تێبنی‌یانه‌ی کۆلۆنێـلی ئه‌مریکایی به‌ ڕۆژێـک دوای ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ بوو که‌ ژنێـکی خۆکوژ خۆی له‌ باکوری عێراق ته‌قانده‌وه‌ و ده‌رئه‌نجام به‌ لای که‌م کوژرانی 35 هاوڵاتی لێـکه‌وته‌وه‌ و هه‌روه‌ها 72 که‌سیش برینداربوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG