به مه‌به‌سـتی وتووێـژکردنیان له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـک بۆ بانگه‌شه‌ی کۆتاییهێنانی ده‌سـتبه‌جێ بۆ داگیرکردنی که‌رتی غه‌ززه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ بان کی موونی سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کۆبوونه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕیاض ئه‌لمالیکی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌سـتینی گوتی به‌رنووسه‌که داوای ئاگربه‌سـتێـکی هه‌میشه‌یی و جێـگیرکردنی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر سـنوور و هه‌روه‌ها داوای گه‌یاندنی کۆمه‌کی فریاگوزاری مرۆیی ده‌کات. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌له‌سـتینی هیواشی خواست ئه‌مریکا به‌رهه‌ڵـسـتی به‌رنووسی ئه‌م دوایـیه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته نه‌کات.
هاوکات به‌ڕێز ڕیاض ئه‌لمالیکی گوتیشی ئه‌و له بێده‌نگی و ئاماژه نه‌دانی سه‌رۆکی نوێی ئه‌مریکا له‌مه‌ڕ قه‌یرانی غه‌ززه دووچاری نائۆمێدی بوو. ناوبراو ده‌شڵێت ئه‌و پـێشـبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد به‌ڕێز ئۆباما له باره‌ی ڕه‌وشی هه‌نووکه‌ی غه‌ززه واڵا و هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زیاتری بـبوایه.
هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک بوش ڕایگه‌یاند ئه‌و پـشـتگیری له به زووترین کات کۆتاییهێنان به شـه‌ڕی غه‌ززه ده‌کات. به‌ڵام گوتیشی لێـپـرسـراوانی ئه‌مریکایی وا هه‌وڵی ده‌سـته‌به‌رکردنی ڕێـکه‌وتنێـک له‌مه‌ڕ غه‌ززه ده‌ده‌ن، ئه‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی کۆتایی به موشـهکبارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسـرائیل و هێنانی باری چه‌ک به قاچاخی به نێو تونێـلهکاندا له میسـرهوه و هه‌روه‌ها داوای کردنه‌وه‌ی خاڵه‌کانی سـنووری ده‌کات.