جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیك چه‌ینی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی CBSی ئه‌مریكایی گوتی ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌مڕۆ عێراقیـیه‌كان له ڕه‌وشێـكی زۆر باشـتردان به به‌راورد به سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن. گوتیشی بینیمان عێراقیـیه‌كان ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان نووسـیـیه‌وه و 3 هه‌ڵـبژاردنی له‌سه‌ر ئاسـتی نیشـتیمانیـیان ئه‌نجام دا، ئه‌مسـاڵیش كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی توندوتیژیـیه‌كانمان به‌دی‌كرد، وه ئێسـتاش ڕێـكه‌وتنێـكی سـتراتیژیمان له‌گه‌ڵیاندا مۆركردووه بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كانمان و كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له وڵاته‌كه‌یاندا.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ سـتران عه‌بدوڵڵا به‌رپـرسی ده‌زگای خه‌ندان بۆ په‌خش و چاپ سازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:48 خوله‌كه.